گرووپێک بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەستۆ دەگرێت

شەیری بکە لە:
گرووپێک بەرپرسیاریێتی هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەستۆ دەگرێت

بنکەی عەین ئەسەد- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


گرووپی "الثوریون- شۆڕشگێڕەکان" کە خۆی وەک گرووپێکی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناو دەبات، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا.


وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 5-8-2024، بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئەمریکی برینداربوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێک کە گرووپەکە بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە: " ڕادەگەیێنین ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بنکەی عەین ئەسەدی سەر بە هێزەکانی ئەمریکامان لە ڕۆژئاوای عێراق بە چەند مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کردە ئامانج".


زانیاریی زیاتر: گرووپەکە ئەوەش دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکانمان تا دەرکردنی دوایین سەربازی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبێت".


لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" ڕایگەیاند: کاردەکەین بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد، بە ڕۆکێت هێرشەکە کراوە و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربوون و تائێستا زانیاریی لەبارەی تەندروستییان نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: