دوو کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانی هەولێریان لەشەوەوە خستووەتە ڕۆژ

شەیری بکە لە:
دوو کۆمپانیای فڕۆکەوانی گەشتەکانی هەولێریان لەشەوەوە خستووەتە ڕۆژ

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق لە فرۆكەخانەی هەولێر

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند "دوو کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی نزیکەی هەفتەیەکە گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ".


وێنە گەورەکە: دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران، گریمانەی هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زیادیکردووە، بەو هۆیەوە چەندین گەشتی ئاسمانی گرفتیان تێکەوتووە.


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نزیکەی هەفتەیەکە هەریەکە لە هێڵی فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و قەتەری، گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ، واتا ئەو کەسانەی کاتی گەشتەکانیان دەکەوێتە شەو دوادەخرێت بۆ هەمان کاتی ڕۆژی دواتر.


زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەحمەد هۆشیار، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هیچ گەشتێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەڵنەوەشاوەتەوە.


هۆکارە زانراوەکان: زانیارییەکانی ئاڤا نیوز دەریدەخات، هۆکاری دواخستنی گەشتەکانی هەردوو کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین و قەتەری لە شەوەوە بۆ ڕۆژ، بەهۆی مەترسییەکانی هێرشی مووشەکی ئێرانە بۆسەر ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: