کامالا هاریس بە فەرمی بووە بەربژێری دیموکراتەکان

شەیری بکە لە:
کامالا هاریس بە فەرمی بووە بەربژێری دیموکراتەکان

کامالا هاریس- وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز  


کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا  بە فەرمی بووە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، دوای ئەوەی لیژنەی نیشتمانی پارتەکە ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی دەنگدانی ئۆنلاینی بڵاوکردەوە.


وێنە گەورەکە: دوای کشانەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان، هاریس توانی دەنگی پێویستی نوێنەرانی دیموکراتەکان لە دەنگدانێکی ئەلکترۆنیدا بۆ بەربژێری بەدەست بێنێت و بڕیارە لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا بە فەرمی ئەمە ڕابگەیێنرێت.


چی ڕوودەدات: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6-8-2024 بە کاتی هەولێر، دوای پێنج ڕۆژ لە دەنگدانی ئۆنڵاینی نوێنەرانی پارتی دیموکرات، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بووە بەربژێری پارتی دیموکرات.


زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە کامالا هاریس بەربژێربوونی لەلایەن پارتەکەیەوە بە فەرمی ڕابگەیێنێت و هاوکات جێگری خۆی بۆ کۆشکی سپی دەستنیشان بکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. ئەگەر هاریس بتوانێت هەڵبژاردنەکە لە ترەمپ بباتەوە، ئەوا دەبێتە یەکەم ژن کە بووبێتە سەرۆکی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: