جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و یەکێک لە بەربژێرکانی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەبارت بە ناتۆ سەرکۆنە دەکات. ترەمپ گوتبووی ئەگەر ئەندامانی ناتۆ بەشە بودجەی ڕێکخراوەکە دابین نەکەن، ئەوا لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەریان، ئەمریکا بەرگرییان لێ ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆ بایدن دەڵێت، ڕێبەرایەتیی ئەمریکا لە گۆڕەپانی جیهان و بەرگریکردن لە هاوپەیمانانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵکی ئەمریکا لە ناوخۆ زۆر گرنگە. ئەگەر ڕکابەرەکەی من، دۆناڵد ترەمپ، جارێکی دیکە بێتەوە سەر دەسەڵات ئەوا ڕوونە لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا، پشت دەکاتە هاوپەیمانەکانی ناتۆ و ڕێگە دەدات ڕووسیا چی بووێت بەسەریان بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕەخنەی لە لێدوانەکەی ترمپ گرتووە، لە تۆڕی ئێکس هاژتاگێکی بە ناوی "پێکەوە بەهێزترین" دروست کردووە و نووسیویەتی: یەکێک بۆ هەمووان و هەمووان بۆ یەکێک. بەهەمانشێوە وەزیری بەرگریی پۆڵەندا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەورپا و ناتۆ دژی لێدوانەکەی ترەمپ قسەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: هاپەیمانێتیی باکووری ئەتڵەسی - ناتۆ، هاوپەیمانێتییەکی سەربازییە و لە 31 دەوڵەت پێکدێت. ئەندامەکانی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 2% لە داهاتی ناوخۆییان بۆ ڕێکخراوەکە ڕێککەوتوون؛ بەڵام تا ئێستا تەنیا 11 ئەندام ئەم بڕە لە بەشە بودجەیان تەرخان کردووە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ماددەی 5 لە پەیماننامەی ناتۆ هێرشکردنە سەر هەر ئەندامێکی ناتۆ بە واتای هێرشکردنە سەر هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەکە دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری قۆناغی باشی بڕیوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
43 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت