لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق پێکدەهێنرێت

شەیری بکە لە:
لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق پێکدەهێنرێت

دەسبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لە عێراق

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاریدا لە هەر پارێزگایەک، لیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دروستبکرێت و بەرنامەیەک بۆ خۆپارێزی ئامادە دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری تەندروستیی عێراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکانی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و ئەندامانی دەستەی باڵای نیشتمانی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەی لاوەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەموو پارێزگاکان، بە سەرۆکایەتی پارێزگارەکان و ئامادەکردنی بەرنامەیەکی خۆپارێزی بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.


وێنە گەورەكە: عێراق بووەتە گۆڕەپانی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و ساغکردنەوەیان، حکومەتی عێراق چەندین ڕێکكەوتن و یاداشتنامەی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ واژۆ کردووە لەپێناو بەرەنگار بوونەوە و سنووردارکردنی ئەو ماددانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: