پزیشكیان: بەڵێن بێت لە ئێرانەوە تۆڵە لە ئیسرائیل بكەینەوە

شەیری بکە لە:
پزیشكیان: بەڵێن بێت لە ئێرانەوە تۆڵە لە ئیسرائیل بكەینەوە

مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران

ئاڤا نیوز


سەرۆككۆماری ئێران بەڵێن دەدات لەناو خاكی ئێرانەوە ئیسرائیل بكاتە ئامانج، بەوەش تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە بكاتەوە.


لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند:"تاوانەکانی ئیسرائیل و كوشتنی هەنییە لە وڵاتەکەمان نموونەیەکی ڕوون و ئاشکرای پێشێلکردنی یاسا جیهانییەكانە".


زانیاریی زیاتر: "ئێران و ڕووسیا هاوبەشی ستراتیژین و پەیوەندییەکانیان بەرەو فراوانبوون دەبەن و هەماهەنگی زیاتریان پێكەوە هەیە". پزیشكیان وای گوت.


وێنە گەورەكە: چوارشەممەی ڕابردوو ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تاران كوژرا، ئێران دوای ڕووداوەكە ئیسرائیلی بە كوشتنی تۆمەتبار كرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەكات، ئەمەش دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئاڵۆزكردووە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: