كۆمسیۆن ناوی بەربژێرەكانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی نارد

شەیری بکە لە:
كۆمسیۆن ناوی بەربژێرەكانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی نارد

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


كۆمیسیۆن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی پێشینەی تاوان و بابەتی گەندەڵی، ناوی بەربژێرەكانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی ناردووە.


وێنە گەورەكە: ڕۆژی20-10-2024، بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە.


لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی گوت: هەرسێ ئۆفیسەكەی كۆمیسیۆن ناوی  بەربژێرەكانمان بۆ ئۆفیسی سەرەكیی كۆمسیۆن لە بەغدا ناردووە، دوێنێ یەكشەممە كۆمسیۆن ناوەكانی بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەستەی دەستپاكی ناردووە و دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژ وەڵامی بدرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنماییەكانی كۆمسیۆن ئەگەر هاتوو وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پێشینەی تاوان یاخود دەستەی دەستپاكی لەسەر بابەتێكی گەندەڵی ناوی بەربژێرێكیان ڕەتكردەوە ئەوە  بەربژێرەكە مافی دەفەوتێت و حزبەكەش بۆی نییە هیچ كەسێكی لەجێگە دابنێت. خالید عەباس وادەڵێت.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: