ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە چەند ژمارە مۆباێلێک ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە چەند ژمارە مۆباێلێک ڕوونکردنەوە دەدات

لۆگۆی ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو ژمارانە مەدەنەوە کە داوای ناردنی ژمارەی نهێنیتان لێدەکەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوکردەوە: ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی بەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی وتس ئاپ بەناوی هەلی کار و قازانج کردن و کۆمپانیای بیانی کورتەنامە بۆ هاووڵاتیان دەنێرن، دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەویتە پەیوەندی داوای (ژمارەی نهێنی /کۆد)ێکت لێدەکات.


چی ڕوودەدات: کە ژمارە نهێنیەکە ڕەوانە کرا، ڕاستەو خۆ  دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگرن کەلەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دانراوە، دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەتدا داوای بڕێکی زۆر پارەدەکەن. ئەمەش بەگوتەی ئاسایشی هەولێر.


زانیاریی زیاتر: ئاسایشی هەولێر دەڵێت "داوا دەکەین بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندیانە مەدەنەوە و هەر (ژمارەیەکی نهێنی /کۆد) ێک، بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات دەبێت بۆ کەس ڕەوانە نەکرێت تاوەکو هەژمارەکانتان پارێزراوبێت".  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: