وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئەركەكانی ڕادەستی جێگرەكەی كرد

شەیری بکە لە:
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا - وێنە: USA Today

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا - وێنە: USA Today

ئاڤا نیوز

وەزیری بەرگریی ئەمریكا جارێكی دیكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەربازیی وڵاتەكەی كرایەوە و بڕیارە چەند ڕۆژێک بمێنێتەوە، بەم هۆیەوە سەرجەم ئەركەكانی ڕادەستی جێگرەكەی كرد و تاوەکو دوای چاکبوونەوەی ئەرکەکانی وەرناگرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: جەنەراڵ پات ڕایدەر، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پێنتاگۆن لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: کاثلین هیکس، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەرکەکانی پلەی یەکەمی لە پێنتاگۆن وەرگرتووە، کۆشکی سپی و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و کۆنگرێس ئاگادارکراونەتەوە.

 

ئەوەی پێیویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا دەرکەوت لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە، ئەمە دووەمجارە دەچێتە نەخۆشخانە. جاری پێشوو زیاتر لە دوو هەفتە لە نەخۆشخانە مایەوە و ئەمجارەش دیارنییە چەند ڕۆژ دەمێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: