بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد هێرشی مووشەکی کرایەسەر

شەیری بکە لە:
بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد هێرشی مووشەکی کرایەسەر

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمشەو هێرشكراوەتە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ شەڕی دژ بە داعشی تێدایە.

 

وێنە گەورەكە: لەكاردانەوەی بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، گروپەكانی سەر بە مقاوەمەی عێراقی ناوەناوە بە مووشەك بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا دەكەنە ئامانج و بەرپرسیاریەتی خۆشیان لەبەرامبەر هێرشەكان رادەگەیێنن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمشەو بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق بە مووشەك كرایە ئامانج".

 

زانیاریی زیاتر: "ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی پیشەسازی قەزای حەدیسەی ئەنبار دوو مووشەكی ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كردووە"، بەرپرسە ئەمنییەكە لەبارەی ڕووداوەكە وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ