لە سلێمانی دوو ڕۆژنامەنووس لەسەر ڕەخنەگرتن دەستگیر كران

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دوو ڕۆژنامەنووس لەسەر ڕەخنەگرتن دەستگیر كران

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بەرپرسێكی سنوورەكە، دوو ڕۆژنامەنووس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە لەسنووری سەیدسادق دەستگیر كران.


چیرۆكی سەرەكی: بە هۆی دامەزراندنی شەش كەس لە پڕۆسەیەكی "ناڕوون" چەند ڕۆژێكە هەڵمەتێك بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق لەلایەن ژمارەیەك چالاكوان و ڕۆژنامەنووسی سنوورەكە دەستی پێ كردووە، هەڵمەتەكە بەرپرسانی یەكێتیشی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیر كراون و یەكێك لەوان دوو ڕۆژە لە زیندانە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی هەریەك لە ڕۆژنامەنووس مەحموود شێخ نووری و ئەبوبەكر حوسێنیان لە سنووری سەیدسادق دەستگیر كردووە، ئەبوبەكر حوسێن ئەمڕۆ دەستبەسەر كراوە و پاشان لە دادگە ئامادە بووە و ئازاد كراوە، بەڵام مەحموود شێخ نووری دوو ڕۆژە دەستگیر كراوە و ئێستا لە زیندانە.


لێدوانی فەرمی: ڕەحمان غەریب، ڕێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە ڕۆژنامەنووسان بە ئاڤا نیوزی گوت: مانەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە زیندان بە خراپ دەزانین و دەبوو دادوەر نەرمونیانی بنوێنێ و بە كەفالەت ئازادیان بكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: