لاهوور شێخ جەنگی: سلێمانی ئارام نییە

شەیری بکە لە:
لاهوور شێخ جەنگی: سلێمانی ئارام نییە

لاهوور شێخ جەنگی لەکاتی لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی

ئاڤا نیوز


سەرۆکی بەرەی گەل ڕەخنە لە دۆخی پارێزگای سلێمانی دەگرێت، دەڵێت"شەهیدکردنی چایچییەک کە لە بەیانی تا ئێوارە 25 هەزار دینار کار دەکات بە ناهەق بکوژرێت، ناکرێ لەسەری بێدەنگ بین."


چیرۆکی سەرەکی: شەوی 27ـ-07-2024، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گەنجێک بەناوی ئاری چایچیی دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ کارمەندێکی کۆماندۆ  کوژرا، ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.


لێدوانی فەرمی؛ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل ڕایگەیاند: "قسەکردن لەسەر شەهیدکردنی چایچییەکەکی هەژار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نییە و  ده‌بێت ئه‌و قسانه‌ بكرێن و ناشكرێت ئه‌و سته‌مه‌ی له‌ سلێمانی هەیە به‌رده‌وام بێت."


زانیاریی زیاتر: لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە پارێزگاری سلێمانی گوتوویەتی شار ئارامە، لاهوور شێخ جەنگی گوتی"دیارە لای دکتۆر هەڤاڵ لەو بینایەی کە دەوامی تێدا دەکات شار ئارامە، ڕێزم بۆی هەیە، بەڵام خۆی باش دەزانێت کە شار ئارام نییە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان