مەڵبەندی یەکێتی سوڵح بۆ تەقەکەرەکەی کۆماندۆ لە چەمچەماڵ دەکات

شەیری بکە لە:
سکووپی ئاڤا نیوز

سکووپی ئاڤا نیوز


ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی لە قەزای چەمچەماڵ ئەفسەرێکی کۆماندۆ تەقەی لە دوو کەس کرد و برینداریانی کرد، مەڵبەندی یەکێتی سوڵحی بۆ دەکات و ئازاد دەکرێت. 

 

وێنە گەورەکە: هێزی کۆماندۆی سەر بە یەکەی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە چەندین شێوە دەستدرێژی کردووەتە سەر خەڵک، هەر لە بریندارکردن و ڕفاندن تاوەکو دەگاتە کوشتن. 

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێککەوتی 28-07-2024 ئەفسەرێکی کۆماندۆ لەگەڵ سێ کرێکار دەبێتە دەمەقاڵێی و تەقە لە دوو کرێکار دەکات و برینداریان دەکات، کە یەکێک لە بریندارەکان پێشمەرگەیە لە لیوای 721ـی سکرتاریەت و بەهۆی خراپی بژێوی ژیانی کرێکاری کردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: کەسوکاری یەکێک لە بریندارەکان بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بە سەرپەرشتیی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ سوڵحی عەشایەری کراوە، بەبێ ئەوەی بە هیچ بڕەپارەیەک قەرەبووی ئەو پێشمەرگەیە بکرێتەوە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو کرێکارەی بریندار کراوە، لەژێر فشاری مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ ناچار کراوە لە تەقەکەرەکەی کۆماندۆ خۆش بێت و پاشان ئازاد کراوە. 

 

باکگراوند: جگە لە ڕووداوەکەی چەمچەماڵ، لە ماوەی تەنیا 20 ڕۆژی ڕابردوودا، کۆماندۆ لە ڕێکەوتی 16-07-2024 مێرمنداڵێکی کوشت، پاشان لە ڕێکەوتی 27-07-2024 کوڕە گەنجێکی چایچی لە سلێمانی بەدەستی کۆماندۆ کوژرا، هەروەها لە ڕێکەوتی 30-07-2024 بەڕێوەبەری پۆلیسی بازیانی ڕفاند و لە ڕێکەوتی 04-08-2024 دوو هاونیشتمانی بەدەستی کارمەندێکی کۆماندۆ بریندار کران. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان