لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەنگ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەدرێت

شەیری بکە لە:
باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە؛ سۆشیال میدیا

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەکرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازەیاسایەک دەدات.

 

وێنە گەورەکە: کاتژمێر 01:00 دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 06-08-2024 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە شەشی وەرزی دووەمی یاسادانان دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی ڕایگەیاند و بەپێی کارنامەکە کە چوار بڕگە لەخۆ دەگرێت، دەنگدان لەسەر سێ پرۆژە دەدرێت کە بریتین لە:


  • - پڕۆژەیاسای تۆماری لە دایکبووان و مردووان.

  • - هەمواری یەکەمی بنەماکانی هاوتابوونی بڕوانامە و بڕوانامەی ئەکادیمی عەرەبی و بیانی.

  • - پرۆژەیاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی زەیتی زەیتوون و زەیتوونی سەر مێز.
  •  

زانیاریی زیاتر: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای سەندیکای پرۆگرمسازانی عێراق دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ