لە هەولێر دزێکی کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە هەولێر دزێکی کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکرێت

تۆمەتبار لە کاتی هەوڵێکی دزی کردن- وێنە؛ پۆلیسی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی کردنەوەی جام دەستگیر کردووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە: "دوای ئەوەی چەند سکاڵایەکمان سەبارەت بە هەبوونی حاڵەتی دزیکردن پێگەیشت، کەسێکمان بەتۆمەتی دزینی کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێل دەستگیر کرد و تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی نا".

زانیاریی زیاتر:  پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: "تۆمەتبار  لە ئێستادا بەگوێرەی ماددەی 444 ڕاگیراوە".

 

گۆشەیەکی دیکە: "جامی ئۆتۆمبێل، دەرگە و شوێنە تایبەتەکانتان بە کراوەیی جێمەهێڵن". پۆلیسی هەولێر ئەم داوایەی لە هاووڵاتییان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: