سەفین دزەیی: ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەفین دزەیی: ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال دەکرێت

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان قسە دەکات

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، هێزە یاسایی و نا یاساییەکان ڕێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ زێدی خۆیان دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە تێدەپەرێت و تائێستا بەربەستی جیاواز لەبەردەم گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان هەیە.

لێدوانی فەرمی: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبێکی وێنەیی هونەرمەند ڕۆستەم ئاغەلە گوتی: "تائێستا چیرۆکی خەمناکی ئێزیدییەکان کۆتایی پێنەهاتووە و لە کەمپەکان دەژین. هێزە یاسایی و نایاساییەکانی نێو شنگال ڕێگری لە گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵەکانیان دەکەن، هەروها هیچ خزمەتگوزارییەکیش لە شنگال نییە".

 

زانیاریی زیاتر: "پێویستمان بە هاوکاریی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی ئاوارەکان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان". سەفین دزەیی وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: