ئیسرائیل ئاوارەکانی غەززە بەئامانج دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ئاوارەکانی غەززە بەئامانج دەکات

دایکێک لە کەمپێکی ئاوارەکانی غەززە منداڵەکەی لەباوەش کردووە- وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل لە غەززە هێرشێکی مووشەکی کردە سەر دوو قوتابخانە کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێن، لانی کەم 30 کەس کوژراون و بە دەیانی دیکەش بریندار بوون.

 

وێنە گەورەکە: هێرشە پێچەوانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەلایەک، حیزبوڵڵای لوبنانی و ئیسرائیلیش لە لایەکی دیکەوە دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان تەواو ئاڵۆزکردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود بەسەل، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە  ڕایگەیاند: "ژمارەی کوژراوانی بۆردوومانی قوتابخانەکانی حەسەن سەلامە و ئەلنەسر بەرزبووەتەوە بۆ 30 کەس و دەیانی دیکەش بریندارنم هاوکات برینی بەشێکیان سەختە".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات لەو هێرشانەدا حەماسیان بەئامانج کردووە. دەشڵێت: "حەماس ئەو دوو قوتابخانەیەی وەک بنکەی سەربازی بەکارهێناوە و چەک و تەقەمەنییان تێدا شاردووەتەوە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: