ماددەیەکی باری کەسێتیی عێراق ڕێگە بە شووکردنی کچانی تەمەن ژێر 18 ساڵ دەدات

شەیری بکە لە:
ماددەیەکی باری کەسێتیی عێراق ڕێگە بە شووکردنی کچانی تەمەن ژێر 18 ساڵ دەدات

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران- وێنە؛ میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

لە کۆبوونەوەکەی‌ ئەمڕۆی ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق دوای ئەوەی بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسی بۆ کارنامەی کۆبوونەوەکە زیاد کرا، خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کرا.

 

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 172 ئەندام دەستیپێکرد و کارنامەی دانیشتنەکەش چوار بڕگەی لەخۆ گرتبوو،  لە میانی دانیشتنەکەش بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسی زیاد کرا.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی هەمواری یاساکە، لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیریدا، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو هاوژین ئەوە دیاری بکه‌ن کە شیعەن یان سوننە، بۆ ئەوەی لە ژیانیاندا پشت بە یاساکانی ببەستن. لە ئەگەری ناکۆکیی نێوانیشیان، مەزهەبی پیاوەکە کاری پێدەکرێت.

 

کاریگەری و لێککەوتەکان: لە ماددەی 2ـی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، دادگەی باری کەسێتی ئەو گرێبەستە هاوسەرگیرییانە پەسند دەکات کە لەنێوان تاکی موسڵمانی پێگەیشتوو 'الافراد البالغون' ئەنجام دەدرێن.

 

ئەمەش بزانە: تاکی پێگەیشتوو بە عەرەبییەکەی "سن بلوغ" کە لە هەمواری یاساکەدا هاتووە، واتە کەسێك باڵغ بوو بێت دەتوانێت هاوسەرگیری ئەنجام بدات، بەپێی زانستیش تەمەنی باڵغبوون لە کچ و کوڕ جیاوازە. لە بەشێکی شوێنە گەرمەکان کچ لە تەمەنی 9 ساڵی باڵغ دەبێت، کوڕانیش لە تەمەنی 12 تاوەکو 16 ساڵی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: