هەولێر و بەغدا لەبارەی گومرگی نێوان شارەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
هەولێر و بەغدا لەبارەی گومرگی نێوان شارەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن

ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق. گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هەولێر و بەغدا لەبارەی گومرگەکانی نێوان شارەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق خاڵی گومرگی لە نێوان دهۆک، مووسڵ، هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، کەرکووک و پارێزگای دیالەی داناوە، بۆ ئەوەی هەر کاڵایەک هەناردەی شارەکانی عێراق بکرێت، بەنێو ئەو خاڵە گومرگیانەوە تێپەڕێت.

 

لێدوانی فەرمی: ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: " لە کاتێکدا ئێمە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆدا بووین تا ئەو خاڵە گومرگیانە دروست نەکرێن و بڕیارەکە ڕابگیرێت، کەچی بەغدا لە سەرەتای ئەم مانگەوە بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە، بەڵام لەگەڵ بەغدا لە دانووستانی بەردەوام داین."

 

هۆکارە زانراوەکان: هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەو بڕیارە لە قازانجی گشتییدا نییە و دەبێتە هۆکارێک بۆ سستبوونی جووڵەی بازرگانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: