فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا کۆتایی بە ئەرکەکەی دەهێنێت

شەیری بکە لە:
فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا کۆتایی بە ئەرکەکەی دەهێنێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جوۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا. وێنە؛ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا کۆتایی بە ئەرکەکەی دەهێنێت و بەمەبەستی ماڵئاوایی کردن، سەردانی بەرپرسە باڵاكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

وێنە گەورەكە: جۆول ڤاول، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا، بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكەی، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ ديدارەکەدا نێچيرڤان  بارزانى سوپاس و پێزانينى خۆی بۆ خزمه‌تى جه‌نه‌رال ڤاول، له‌ ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کرد بۆ تێکشکاندنی داعش.

 


ئەمەش بزانە: جموجۆڵه‌كانى داعش و دۆخى عێراق و سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

شەیری بکە لە: