درۆنی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگەی دیمەشق- بەیرووت دەكاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
درۆنی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگەی دیمەشق- بەیرووت دەكاتە ئامانج

دیمەنی ئۆتۆمبێلەکە- وێنە: - میدیای سووریا

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل لە رێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگەی دیمەشق – بەیرووت دەكاتە ئامانج، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لە کوژرانی کەسێک دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: درۆنێکی سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگەی دیمەشق – بەیرووت لە نزیک ناوچەی زەبەدانی دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا دەکوژرێت.


لە لایەکی دیکەوە: شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوچەی دەروازەی مەترەبا کە بەناو هێزەکانی ڕژێمی سووریای لێیە، بەڵام لەلایەن حیزبوڵڵاوە بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی بارهەڵگر و کارمەندان لە لوبنانەوە بۆ سووریا و بەپێچەوانەشەوە.


زانیاریی زیاتر: یەکێک لە هێرشەکان کاروانێکی بارهەڵگری کردە ئامانج و ئەوی دیکەیان بە ئامانجگرتنی کێڵگەیەک بوو لە گوندەکانی دەوروبەری شاری حومس، ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنتڕۆڵی "حیزبوڵڵا"ی لوبنانییە، لە ئەنجامی هێرشەکە چەند بارهەڵگرێک سووتان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: