خاڵی ژینا ئەمینی بە زیاتر لە پێنج ساڵ بەندکردن سزادرا

شەیری بکە لە:
خاڵی ژینا ئەمینی بە زیاتر لە پێنج ساڵ بەندکردن سزادرا

سەفا عائیلی، خاڵی ژینا ئەمینی. وێنە: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ

ئاڤا نیوز

 

ماوەی دوو ساڵە چوونەدەرەوە لە ئێران لە خاڵی ژینا ئەمینی قەدەغەکراوە و دادگای سەقزیش سزای بەندکردنی بەسەردا سەپاند.

 

لێدوانی فەرمی: "سەفا عائیلی لەلایەن لقی یەکی دادگای سەقز بە تۆمەتی بەشداریکردن لە پێکهێنانی باند و چالاکی دژ بە حکومەت و بێڕێزیکردن بە خامنەیی، سزای پێنج ساڵ و چوار مانگ و 17 ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا". ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە.

 

زانیاریی زیاتر: سەفا عائیلی، ڕۆژی 5-9-2023 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و ماوەی دوو ساڵیشە چوونە دەرەوەی لە ئێران لێ قەدەغەکراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژینا ئەمینی، كچە كوردێکی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ساڵی 2022 لە زیندانی پۆلیسی ئەخلاقی تاراندا بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ