دیبەیتێک لەنێوان هاریس و ترەمپ بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
دیبەیتێک لەنێوان هاریس و ترەمپ بەڕێوەدەچێت

کامالا هاریس ودۆناڵد ترەمپ بەربژێرانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. وێنە؛ ئەی بی سی

ئاڤا نیوز

 


بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو دیبەیتێک لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس، بەربژێرانی کۆماری و دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە بچێت.

 

لێدوانی فەرمی:  دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری دیموکراتەکان ڕایگەیاند، دیبەیتەکە لە پێنسلڤانیا و لە بەردەم جەماوەردا بەڕێوەدەچێت و  کەناڵی 'فۆکس نیوز' دەیگوازێتەوە. ترەمپ ئەوەشی گوت، ئەگەر هاریس نەیەوێت یان نەتوانێت بەشدار بێت، ئەوا دیبەیتەکە دەکاتە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی فراوان.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی نوێترین ڕاپرسیی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هاریس 43٪ و ترەمپ 42٪ـی دەنگی ئەو دەنگدەرانە بەدەست دێنن کە تا ئێستا خۆیان تۆمار کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: