کوژرانی سەرکردەیەکی دیکەی حەماس ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
کوژرانی سەرکردەیەکی دیکەی حەماس ڕادەگەیێنرێت

چەکدارێکی باڵی سەربازی حەماس " کەتائیبی قەسام" لەکاتی نمایشێکی سەربازیی. وێنە؛ فرانس 24

ئاڤا نیوز

 


ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی حەماسی لە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین کردە ئامانج و لە ئاکامدا سەرکردەیەکی سەربازیی بزوتنەوە فەلەستینییەکە  لەو هێرشەدا کوژرا.

 

وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، بەپێی میدیاکانی فەلەستین، دوای بۆردوومانێکی ئیسرائیل کە ئۆتۆمبێلێکی لە توڵکەرم لە کەناری ڕۆژئاوا کردە ئامانج، چوار کەس کوژراون کە یەکێك لەوانە سەرکردەیەکی کەتائیبی قەسامە بە ناوی هەیسەم نورەدین بەلیدی، کە تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی خێوەتگەی توڵکەرمە.

 

بڵاوکراوە فەرمییەکان: سەرچاوەکانی حەماس ڕایانگەیاند، یەکێک لە سەرکردەکانی کەتائیبی قەسام لە توڵکەرم لە بۆردوومانی ئیسرائیل کە ئۆتۆمبێلێکی کردبووە ئامانج، کوژرا.

 

لەلایەکی دیکەوە: سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان شانەیەکی چەکدارانی حەماسی کردووەتە ئامانج و ئۆتۆمبێلێکیان لەناوچەی توڵکەرم بۆردوومان کردووە کە چەکدارانی حەماسی تێدابووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: