2024 ساڵی پیشەسازی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
ناوچەیەکی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان

ناوچەیەکی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان


ئاڤا نیوز

 

ئەمساڵ 6 پرۆژەی ستراتیژی لە کەرتی پشەسازیی کشتوکاڵی وزە لە گەرمیان بونیاد دەنرێت، بەڕێوەبەری شار و ناوچە پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هەوڵی دروستکردنی شاری پیشەسازی دەدەین.

 

وێنەگەورەکە: لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەت بۆ دروستکردنی کوردستانێکی بەهێز، ئەمساڵ 6 پرۆژەی ستراتیژی لە کەرتی پشەسازیی کشتوکاڵی وزە لە گەرمیان بونیاد دەنرێن، لە کەرتی خانووبەرشدا ئەمساڵ تەنیا ئەو پرۆژانە کاریان تێدا دەکرێت کە پێشتر مۆڵەتیان هەبووە، مۆڵەتی نوێ بە یەکەی نیشتەجێبوون نادرێت.

 

بابەتی ستراتیژی: پشتیوان حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی شار و ناوچە پیشەسازەکانی هەرێمی کوردستان بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە هەوڵ دەدەین شاری پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست بکەین، ئەمەش ئاسانکاری دەکات و بەرچاوڕوونی دەدات لە پێدانی مۆڵەتدا. 

 


لێدوانی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ گرنگی تەواو بە کەرتی پیشەسازیی کشتوکاڵ دەدات و مۆڵەتی کارکردن بە کارگەی خشتی سوری حەمرین دراوە؛هونەر مەحموود، بەرێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ 6 پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە شارەکانی کەلار و کفری لە ئیدارەی گەرمیان  لە کەرتەکانی پشەسازی بونیاد دەنرێن.

شەیری بکە لە: