کامالا هاریس 310 ملیۆن دۆلار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کامالا هاریس 310 ملیۆن دۆلار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن کۆدەکاتەوە

کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. وێنە؛ سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 


کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، تەنیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 310 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای کشانەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان، هاریس توانی دەنگی پێویستی نوێنەرانی دیموکراتەکان لە دەنگدانێکی ئەلکترۆنیدا بۆ بەربژێریی بەدەست بهێنێت و بڕیارە لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا بە فەرمی ڕابگەیێنرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی مانگی حوزەیراندا کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان تەنیا 138 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 5-11-2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. ئەگەر هاریس بتوانێت هەڵبژاردنەکە لە ترەمپ بباتەوە، ئەوا دەبێتە یەکەم ژن کە بووبێتە سەرۆکی ئەمریکا.

شەیری بکە لە: