تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار ڕفێنراوی ئێزدی دەستی داعش ڕزگارکراون

شەیری بکە لە:
تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار ڕفێنراوی ئێزدی دەستی داعش ڕزگارکراون

دیمەنێکی ئاوارەبوونی ئێزدییەکان - وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز


بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی دەستی داعش دەڵێت "هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی ڕفێنراوانی دەستی داعش و تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 596 کەس ڕزگارکراون".


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 03-08-2014، داعش هێرشی کردە سەر قەزای شنگال و هەزاران کچ و ژنی کوردی ئێزدی ڕفاند،  هەوڵدان بۆ شادبوونەوە بە کەسوکاریان بەردەوامە.


لێدوانی فەرمی: حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی دەستی داعش بە ئاڤا نیوزی گوت: لە هەموو لایەکەوە هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی ئەو ڕفێنراوانەی تاوەکو ئێستا ماون و بەردەوامیش دەبین تاوەکو چارەنووسی سەرجەمیان یەکلا دەکرێتەوە.


ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی نوێترین ئامار لە کاتی هێرشەکەدا، داعش شەش هەزار و 417 کەسی دەستگیرکردووە، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 596 ڕزگارکراون و دوو هەزار و 599 کەسیش ماون، زیاتر لە 242 کەسیش لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕەکان تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: