وەزیری پەروەردە: ڕەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و گرێبەستی وانەبێژان دراوە

شەیری بکە لە:
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان تەنیا نووسراوێک نەبووە، بەڵکو ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر وەرگیراوە.

 


بۆچی گرنگە: بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە؛ بە پلەبەرزکردنەوەیان گۆڕانکاری لە مووچەکانیان دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە زاخۆ ڕایگەیاند:


• دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان و هەموو ڕێنمایەکانی وەزارەتی دارایی، پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە.


• بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان تەنیا نووسراوێک نەبووە، بەڵکو ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر وەرگیراوە.

 

• پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەکی گشتیی تاڕادەیەکی باش لە سنووری سلێمانی ئاسایی بووەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان