خەرجی مووچە لە عێراق كێشە بۆ بوودجە دروستدەكات

شەیری بکە لە:
خەرجی مووچە لە عێراق كێشە بۆ بوودجە دروستدەكات

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

 

ئاڤا نیوز
 
بەگوێرەی لیژنەی کاری پەرلەمانی عێراق 15 ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی مووچە لە حکومەت وەردەگرن، بەم پێیەش خەرجیی مووچەی عێراق  بەڕێژەی  50% کورتدەهێنێت.

 

وێنە گەورەکە: ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی عێراقی مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرن چ وەکو فەرمانبەر یان خانەنشین یاخود لە چوارچێوەی چاودێری کۆمەڵایەتی، ئەمەش کێشەی بۆ ئابووری و بودجەی وڵات دروستکردووە.
                                                                                                                                   
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جاسم موسەوی، ئەندامی لیژنەی کار لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:"قەبارەی ئەو پارانەی حکومەت لە مووچە خەرجی دەکات مەترسیدارن، بەربەستێکە لەبەردەم سوود وەرگرتن لە داهاتەکان لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئابووری و گەشەپێدان".


زانیاریی زیاتر:" 15 ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی مووچە لە حکومەت وەردەگرن، بەم پێیەش خەرجیی مووچەی عێراق  بەڕێژەی  50% کورتدەهێنێت."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بوودجەی ساڵی  2024 دەکاتە 211 تریلیۆن دینار و مووچەی فەرمانبەرانی ئەمساڵ دەگاتە 62 ترلیۆن دینار، لەكاتێكدا ساڵی 2023 خەرجی مووچەی فەرمانبەران 59 ترلیۆن بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: