ئاگادارییەک لە یەكێتیی مامۆستایانەوە لەبارەی وەرگرتنی زەوی

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە یەكێتیی مامۆستایانەوە لەبارەی وەرگرتنی زەوی

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

ئەو مامۆستایانەی بە پارەی خۆیان یەكەی نیشتەجێبوون یان زەوییان كڕیوە، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبكەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زەوی پێویست بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دیاری کراون، پڕۆسەی ڕووپێویکردنییان بەردەوامە.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولواحید محەممەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ئاڤا نیوز گوت:"ئەو كەسانەی پێشتر زەوی یاخود یەكەی نیشتەجێبوونیان بێبەرامبەر لە حكومەت وەرگرتووە بە سوودمەندبوو هەژماردەکرێن و ناتوانن جارێکە دیکە فۆڕم پڕبكەنەوە، تەنیا ئەوانە پێیان دەدرێت کە پێشتر حكومەت زووی پێنەبەخشیون".


زانیاریی زیاتر: ئەگەر دوو مامۆستا هاوسەر بوون، کامەی خزمەتی زیاتر بوو فۆڕمی وەرگرتنی زەوی تەنیا بەو دەدرێت. عەبدولواحید محەممەد وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان