وەزارەتی ناوخۆ داوایەک لە کەسوکاری قوربانییانی بەلەمە نوقومبووەکەی ئیتاڵیا دەکات

شەیری بکە لە:

د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند " داوا لە خانەوادەی ئەوانە دەکەین هێشا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن". 

 

وێنە گەورەکە: دوای ڕووداوی نوقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیتاڵیا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ئیاڵیا هەوڵی خستەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی کۆچبەرەکان.

 

لێدوانی فەرمی: د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەر خانەوادەیەک کەسوکاری لەناو ئەو ڕووداوەیە با پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ بکەن و پشکنینی DNA لێ وەردەگیرێت و پرۆسەی هێنانەوەی تەرمەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.

 

زانیاريی زیاتر: د.هێمن میرانی دەڵێت: پرۆسەی ناسینەوەی تەرمەکان و دیاریکردنی ناسنامەیان پرۆسەیەکی ئاڵۆزی زانستیە و پێویستی بەکاتە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو 13 تەرم گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، هەشتیان هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان و پێنجیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

 

باکگراوند: ڕۆژی 17ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی کالابریای ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت، دەیان کەس گیانیان لەدەستدا، هەشت هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان و پێنجیان هاونیشتمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ