ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ناوچەیەكی سووریا

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ناوچەیەكی سووریا

فڕۆکەیەکی ئیسرائیل لە سنووری سووریا بۆردوومان دەکات- وێنە: فرانس پرێس:

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل بەدرۆن هێرشی كردە سەر چەند ناوچەیەك لە سنووری سووریا و لوبنان و بەهۆیەوە بەرپرسێكی حەماس كوژرا.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: چوار گوند لە نێوان سووریا و لوبنان كەوتونەتە بەر هێرشەكەوە و كوژراو و بریندار هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: "لەم هێرشەدا بەرپرسێكی حەماس و چەند كەسێكی دیكە، كە ئەندامی بەشی سەربازی گرووپە چەكدارەكانی "بەرەی مقاوەمە" ن كوژراون".


لە لایەكی دیكەوە: ئێستا لە لوبنانەوە دەیان مووشەك ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل كران وسیستەمی بەرگریی وەڵامیان دەداتەوە.


وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران ئیسماعیل هەنییە كوژرا، هەرچەندە ئیسرائیل بەفەرمی بەرپرسیارێتی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئێران ئیسرائیل بە كوشتنی تۆمەتبار دەكات و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: