گرووپێکی جوو بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی هەنییە دەکەن

شەیری بکە لە:
گرووپێکی جوو بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی هەنییە دەکەن

دوو ئەندامی گرووپەکە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


گرووپی "ناتۆری کارتا"ی جوو، بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد.


وێنە گەورەکە: گرووپی "ناتۆری کارتا" لە هەزاران جوو پێکهاتووە کە دژی زایۆنیزم و دەوڵەتی ئیسرائیلن، بەشێکیان بەشدارییان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس کرد كە چوارشەممە لە تاران كوژرا.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، بەشێک لە جووەکانی سەر بە گرووپی "ناتۆری کارتا" لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل هەنییە لە دەوحە بەشداربوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپەکە لە ساڵی 1935 دامەزراوە، داوا دەکات ئەو  خاکەی ئیسرائیل داگیریکردووە بۆ فەلەستینییەکان بگەڕێنرێتەوە، چونکە بەگوێرەی تەفسیرێکی ئایینییان "نابێت بە هێز ئەو خاکە کۆنترۆڵ بکرێت و پێچەوانەی ئیرادەی خوا"یە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: