سوودانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بابلیۆن کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بابلیۆن کۆدەبێتەوە

وێنەیەکی محەممەد شیاع سوودانی و دیمەنێکی شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز


سەبارەت بە پرسی پارێزگاری کەرکووک و پۆستە ئیدارییەکان، سبەی شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەرسێ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: نۆ ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکووک، لایەنە براوەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، بڕیاربوو دوێنێ نۆ ئەندامی ئەنجوومەن بەبێ بانگەوازی کۆبوونەوە لەلایەن ڕاکان جبووری کۆببنەوە بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز کە لە ناو هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی دەستی کەوتووە، سبەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەجیا لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ فراکسیۆنی بابلیۆن، ئەمەش لە پێناو ئەوەدایە کە بە جیا گوێ لە داواکاری هەردوو لا بگیرێت.

 

زانیاریی پەیامنێر: سبەی کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی، ئێوارەکەی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی و بابلیۆن کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە گوێ لە داواکاری لایەنەکان بگیرێت سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای کەرکووک.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان