لە  دھۆک بڕیاری لێخۆشبوونی زیادەی باجی خانووبەرە درێژ کرایەوە

شەیری بکە لە:
لە  دھۆک بڕیاری لێخۆشبوونی زیادەی باجی خانووبەرە درێژ کرایەوە

دیمەنی دهۆک- وێنە؛ ویکی پیدیا

ئاڤا نیوز 


بڕیاری لێخۆشبوونی زیادەی سەر باجی خانووبەرە لە دھۆک، تا کۆتایی ئەم مانگە  درێژ کرایەوە.


وێنە گەورەکە: لە مانگی چواری ئەمساڵ، لەسەر فەرمانی سەرۆكکوەزیران بارزانی، لە پێنا و خزمەتی گشتی بڕیار درا ھەر کەسێک لە باجی خانووبەرە قەرزاری حکومەت بێت و قەرزەکەی بگەڕێنێتەوە، ھیچ زیادەیەکی لێ وەرناگیرێت.


لێدوانی فەرمی: ژاڵە زیرەک، بەڕێوەبەری باجی خانووبەرەی دھۆک، بە ئاڤا نیوزی گوت:" بڕیارەکە کاریگەری زۆری لەسەر گەڕانەوەی باج ھەبووە و خەڵکێکی زۆر لێی سوودمەند بوون و ھەر کەسێک لەو ماوەیەدا باجەکەی بات، ھیچ زیادەیەکی لێ وەرناگیرێت".


بۆچی گرنگە: پێشتر بەپێی یاسا هەر خاوەن مۆڵکێک ئەگەر باجی ساڵانەی لەکاتی خۆیدا ڕادەست نەکردایە، زیادەی دەچووە سەر، بەڵام ئێستا بەھۆی بڕیارەکەوە ھیچ زیادەیەکی ناچێتە سەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: