داگرتنی ئاڵای توركیا بۆ نیوە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاڵۆزتر دەكات

شەیری بکە لە:
داگرتنی ئاڵای توركیا بۆ نیوە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاڵۆزتر دەكات

داگرتنی ئاڵای تورکیا لە ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا له‌تێلئەڤیڤ ئاڵای وڵاته‌که‌ی بۆ نیوە هێنایه‌ خواره‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بانگهێشتی جێگری باڵیۆزی تورکیای کرد به‌مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه‌ی.


وێنە گەورەکە: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا بڕیاریدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ک رێزێک بۆ کوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌، ئاڵای وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و باڵیۆزخانه‌کانی تورکیا له‌ وڵاتانی جیهان بۆ  نیوه‌ دابه‌زێنێت.


لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند:" وڵاتەکەی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نابێت به‌ دەربڕینی بەشداری لە ماتەمینی بکوژێکی وەک ئیسماعیل هه‌نییە، چونکه‌ سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس بوو، کە لە حه‌وتی ئۆکتۆبەردا چه‌ندین دەستدرێژی و کوشتنی ئەنجامدا".


زانیاریی زیاتر:" ئەگەر نوێنەرانی باڵیۆزخانەی تورکیا دەیانەوێت ماتەمینی بگێڕن، با بچنە تورکیا و لەگەڵ سه‌رۆکه‌که‌یان شیوه‌ن بکه‌ن، کە پشتیوانی له‌ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وه‌ک حەماس دەکات". کاتز ئه‌مه‌شی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: