تەرمی 13 كۆچبەری كورد دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان

شەیری بکە لە:
تەرمی 13 كۆچبەری كورد دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان

ژمارەیەک کۆچبەر کەوتوونەتە نێو دەریا

ئاڤا نیوز


ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی 13 کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان، لەمەڕاسمێکی تایبەتدا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممەی 17 حوزەیرانی 2024 یەختێکی کۆچبەران کە بەنایاسایی دەیانویست بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا  بە 77 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقوم بوو، بە هۆیەوە 67 کۆچبەر خنکان کە بەشێکیان کوردن.


لێدوانی فەرمی: بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە ئاڤا نیوزی گوت:"بڕیارە تەرمی 13 کۆچبەری کورد ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 7:30 خولەک لەڕێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان کە هەشت تەرمیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و پێنج تەرمیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە". 


زانیاریی زیاتر:" لەو هەشت تەرمە شەش تەرمیان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دوو تەرمیان کچ و دایکێکی ناحیەی چوارقوڕنەن، دوو تەرمی دیکەشیان ژن و مێردێکی خەڵکی قەڵادزێن هاوژینەکەی دوو گیان بووە و هێشتا دوو کچە بچکۆڵانەکەشیان بێ سەروشوێنن". بەکر عەلی وای گوت.


زانیارییە بەدەستهاتووەکان: یەختەکە 77 کۆچبەری هەڵگرتبوو، دوای نقومبوونی هێشتا 21 کۆچبەری ناو یەختەکە بێ سەروشوێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: