چاكسازی ژنـان و منداڵان لە سلێمانی سکاڵا تۆمار دەکات

شەیری بکە لە:
چاكسازی ژنـان و منداڵان لە سلێمانی سکاڵا تۆمار دەکات

دەرگای بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی ژنانی سلێمانی - وێنە؛ پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە

ئاڤا نیوز 


سکاڵا لەسەر ئەو میدیا و کەسانە تۆمار دەکرێت، کە هەواڵی ناڕاستیان لە بارەی ئەو کچەی هەفتەی ڕابردوو لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی ڕایکرد بڵاوکردووەتەوە.


وێنە گەورەکە: 28-7-2024، کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵات و دوای یەک ڕۆژ دەستگیر کرایەوە و شەش کەسیش بەهۆی هاوکاریبوون لە حەشاردانی دەستگیرکران.


لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا  نیوزی گوت: چاكسازی ژنـان و منداڵانی سلێمانی سکاڵا لە دژی میدیایەک تۆمار دەکات کە هەواڵی ناڕاستییان لەسەر بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ناوزڕاندنیان پێ کردووە و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەوی لەو مێدیایە دەکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەکی لێکۆلینەوە پێکهێنراوە هەرکەسێک لە کاتی هەڵاتنی زیندانیەکە کەمتەرخەم بووبێت بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت. کوێستان محەممەد وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: