وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدات

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شایستەی دارایی چوار مانگ بۆ کرێکار و ژمێرکاری ڕۆژانەی وەزارەتی کارەبا خەرج دەکرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری شایستەی دارایی مانگەکانی نۆ، 10، 11، 12ی 2023 بۆ کرێکار و ژمێرکاری ڕۆژانەی وەزارەتی کارەبا خەرج دەکرێت.


زانیاریی زیاتر: 2%ی داهاتی وەزارەتی کارەبا بۆ خەرجکردنی پارەکە بەکاردەهێنرێت.


بۆچی گرنگە: کارمەندەکانی وەزارەتی کارەبا مافی خۆیان بۆ دەگەڕێنرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: