ترەمپ: کامالا هاریس ڕەچەڵەکی خۆی گۆڕیوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ: کامالا هاریس ڕەچەڵەکی خۆی گۆڕیوە

كامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز  


دۆناڵد ترەمپ هێرش دەکاتە سەر کامالا هاریس و دەپرسێت ئایا بەڕاستی ڕەشپێستە یان ڕەگەز وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاردەهێنێت؟


وێنە گەورەکە: کامالا هاریس یەکەم ژنە ڕەشپێستە لە مێژووی ئەمریکادا خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر بکات و ئێستا بەهێزترین ڕکابەری دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکانە.


زانیاریی زیاتر: ترەمپ لە میانەی کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای دەکات هاریس "هەمیشە بە ڕەچەڵەک هیندی بووە و تا چەند ساڵێک لەمەوبەر بەڕێکەوت خۆی گۆڕی و بوو بە ڕەشپێست" ئێستاش دەیەوێت بە ڕەشپێست بناسرێت، بۆیە نازانم ئایا هیندییە یان ڕەشپێستە؟


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کامالا هاریس بە ڕەچەڵەک خەڵکی باشووری ئاسیایە و یەکەم ژنە ڕەشپێست بوو لە مێژووی ئەمریکا توانی ببێتە جێگری سەرۆک و ئێستاش بەربژێری دیموکراتەکانە بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کارین جان پیێر، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، خۆی یەکەم ژنە ڕەشپێستە کە ئەم پۆستەی وەرگرتووە، بە خێرایی وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە و بە "سووکایەتیکردن" وەسفی کرد و ڕایگەیاند "هیچ کەس مافی ئەوەی نییە بە کەسێک بڵێت کە کێیە، یان چۆن پێناسەی ناسنامەکەی بکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان