سکاڵا لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
سکاڵا لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تۆمار دەکرێت

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا

ئاڤا نیوز


بەهۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە یەکە ئیدارییەکان، بەشێوەی نا یاسایی سکاڵا لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تۆمار دەکرێت.


وێنە گەورەکە: لە ئێستادا دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا وەستاون و پارتی دیموکراتی کوردستان و کوتلەی سووننە بایکۆتی دانیشتەکانیان کردووە و بەشداری ھیچ دانیشتنێکی ئەنجوومەن ناکەن.


لێدوانی فەرمی: ڕەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری نەیناوا بۆ کاروباری ئیداری بە ئاڤا نیوزی گوت: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ پرس گۆڕانکارییان لە 21 یەکەی ئیداریی کرد بەبێ ئەوەی دەرگای خۆ بەربژێركردن بکەنەوە یان ھۆکارێک ھەبێت، ئەوانیان لاداوە و کۆمەڵێک کەسی لە شوێنی ئەوان دانراون بۆیە سکاڵایان لە بەغدا تۆمارکردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر گۆڕانکارییەک بکرێت پێویستە بۆ ماوەی 15 دەرگای خۆبەربژێرکردن بکرێتەوە، ئەوکاتە گۆڕانکاری بکرێت. ڕەفعەت سمۆ وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: