وەزارەتی تەندروستی: هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی تەندروستی: هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

ئاڤا نیوز

 

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی فرۆشتنی نەخۆشخانەیەکی حکومی لە هەولێر، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، نەک تەنیا لە هەولێر، لە پارێزگاکانی دیکەش ئەو کارە نەکراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "هەواڵی فرۆشتنی نەخۆشخانەیەکی حکومی لە هەولێر ڕەتدەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە؛ ئەوە یەکەمجار نییە هەواڵی بێبنەما بڵاودەکرێنەوە، تەنها و تەنها مەبەست لێی چەواشەکردنی ڕای گشتییە".

 

باکگراوند: چەند ڕۆژێکە هەواڵی فرۆشتنی نەخۆشخانەیەکی حکومی لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە و کاردانەوەی دروستکرد؛ وەزارەتی تەندروستیش ڕەتیدەکاتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: