بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری ھەولێر: بە ئاوی بیر چارەسەری کەمئاوی ناکرێت

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری ھەولێر: بە ئاوی بیر چارەسەری کەمئاوی ناکرێت

وێنە: krg

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری ھەولێر دەڵێت، تاڕادەیەکی زۆر کێشەی کەمئاوی کونتڕۆڵکراوە، بەڵام بۆ ساڵانی داھاتوو ناتوانرێت تەنیا پشت بە ئاوی بیر ببەسترێت.


وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی ھاوین، لەبەشێکی شارەکان گرفتی کەمئاوی دروست دەبێت.


لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری ھەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ھەندێک ناوچەی ڕۆژھەڵات و بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر بەھۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی، لێدانی بیر چارەسەر نییە، لە ساڵانی داھاتوو ناچارین پشت بە ھێنانی ئاو لە زێی گەورە و بچووک ببەستین.


زانیاریی زیاتر: ڕێزان سەعدی گوتیشی: ئێستا ھەوڵێک ھەیە بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سوود لە ئاوی زێی بچووک وەربگیرێت بۆ قوشتەپەو دەورووبەری، دیراسەی ھێنانی ئاو کراوە لە زێی گەورە بۆ قەزای خەبات و کەورگۆسک بە تایبەتی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند ساڵێکە ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە قەزای قوشتەپە تا زیاتر لە 700 مەتر دابەزیوە.   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: