بەرەی تورکمانی: پێکهێنانی حکومەتی خۆجێيی کەرکووک بەبێ ڕێککەوتن ڕەتدەکەینەوە
- کوردستان
- 1 ئاب
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەرەی تورکمانی ڕەتیدەکاتەوە بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختەی هەرسێ پێکهاتەی کورد، عەرەب و تورکمان، ئامادەی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بێت.
وێنە گەورەكە: بڕیاربوو ئەمڕۆ نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببنەوە و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێرن، بەڵام دواتر لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەکەیان بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخست.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی تائێستا نەگەیشتوونەتە دەرئەنجام، داوا دەکەین بە ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە پێکبهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: بەرەی تورکمانی داوا دەکات پۆستی پارێزگار و جێگرانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەشێوەی خولی لەنێوان کورد و عەرەب و تورکمان بەڕێوەببرێن، دابەشكردنی پۆستی پارێزگاریش بەشێوەی دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەنێوان پێکهاتەی کورد و عەرەب ڕەتدەکاتەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە