ئێران دەیەوێت قەبارەی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتربکات

شەیری بکە لە:

کامەران باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر

ئاڤا نیوز


شاندێکی بازرگانی ئێران کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ژووری بازرگانی پارێزگای قەزوین و 50 کۆمپانیا بە نوێنەرایەتی 500 کۆمپانیای ئەو وڵاتە، سەردانی ژووری بازرگانی هەولێریان کرد و کۆمپانیاکان پێشانگایەکی نێودەوڵەتیان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بۆ ناساندنی بەرهەمەکان لە هەولێر کردەوە.


وێنە گەورەكە: لەشەش مانگی ئەمساڵدا، قەبارەی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە، لەساڵی ڕابردووش شەش ملیار دۆلار بووە.


لێدوانی فەرمی: شاندەکە بانگهێشتنامەیان بۆ ئێمە نووسی بۆ ئەوەی کۆمەڵێک بازرگانانی کوردستان بنێرین بۆ قەزوین بەمەبەستی فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان بەمزووانە شاندێکی بازرگانی دەنێرینە ئێران". کامەران باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.


لە لایەکی دیکەوە: عەلی ڕەحمانی، یاریدەدەری ئابووری پارێزگاری قەزوین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" ئێمە نووسراومان داوەتە ژووری بازرگانی هەولێر ئەگەر ڕەزامەندبن، دەتوانین شارێکی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنین، چونکە لەوبوارەدا ئەزموونی زۆرمان هەیە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: