خانەنشینانی یەکەی 70 چۆن مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن؟

شەیری بکە لە:
خانەنشینانی یەکەی 70 چۆن مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن؟

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ڕێکارەکانی گواستنەوەی خانەنشینانی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەگەر زۆرە بەشێکیان لە وەرگرتنی مووچەی مانگی حەوت بێبەش ببن.


وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 هەزار خانەنشین کە تێچووی مووچەی مانگانەیان نزیکەی چوار ملیار دینارە، دەبێت دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، چونکە لەو وەزارەتە هیچ تەرخانکراوێکی داراییان نییە.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە یەکەی 70 بە ئاڤا نیوزی گوت: "ناوی بەشێکی خانەنشینان گواستراوەتەوە، بەڵام بەشێکی دیکەیان ماون کە دەبێت بایۆمەترییان کردبێت و بەڵگەنامەکانیان ڕادەست بکەن، بۆ ئەوەی ناوەکانیان بگوازرێتەوە".


شێوازی جێبەجێکردن: پێویستە خانەنشینانی یەکەی 70 بەڵگەنامەکانی بایۆمەتری، کارتی نیشتمانی خۆیان و باوکیان، ناوی چواری دایک و  خێزانەکانیان ڕادەستی بەشی خانەنشینی یەکەکە بکەن، بۆ ئەوەی دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر خانەنشینی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: