فەرمانێکی حکومەت ڕۆتینی فەرمانگەکانی کەمکردووەتەوە

شەیری بکە لە:
فەرمانێکی حکومەت ڕۆتینی فەرمانگەکانی کەمکردووەتەوە

فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز  


بەهۆی پێدانی دەسەڵاتی زیاتر و بە ئەلیکترۆنیکردنی کاری فەرمانگەکان، مامەڵەی هاونیشتمانییان خێراتر بووە، ئەمەش بەپێی گوتەی سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.


وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەستبەکاربوونی، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین چەندین بڕیاری بۆ لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەرکرد.


لێدوانی فەرمی: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەکابینەی نۆیەمدا، ئیدارەی نوێی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ هاتنە کایەوە، بەڕێوەبەری ئیدارە سەربەخۆکان هەمان دەسەڵاتی پارێزگاریان پێدرا، بەشێک لە دەسەڵاتی دارایی و گواستنەوەی فەرمانبەران و دانانی پلانی گەشەپێدانی ناوچەکە دیارترین ئەو دەسەڵاتانە بوون.


زانیاریی زیاتر: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ دەڵێت: بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بەشێک لە دەسەڵاتی مامەڵەی هاونیشتمانیان لە وەزارەتەکانەوە دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، ئەمەش کارئاسانی زۆری بۆ هاونیشتمانیان کردووەو ڕۆتینیاتی کەمکردووەتەوە.


باکگراوند: ڕۆژی 2-2-2022 سەرۆکوەزیران بارزانی فەرمانی ژمارە 1922ی دەرکرد، ستانداردێک بۆ پەیکەری ڕێکخستنی ئاستی یەکەمی هەموو وەزارەتەکان دانرا، 26 خزمەتگوزاری بە ئەلیکترۆنی کراون، هەموو وەزارەتێکی حکومەت سێ خزمەتگوزرای بە ئەلیکترۆنی کران و ژمارەیان گەیشتە  63 خزمەتگوزاری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان