زیندانییەک لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
زیندانییەک لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی گیانی لەدەست دا

ئاڤا نیوز 

 

زیندانییەک لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی لە كاتی گواستنەوەی بۆ دادگە گیانی لەدەست دا.

 

چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 31-07-2024، لە كاتی گواستنەوەی زیندانییەک لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بۆ دادگە، دۆخی تەندروستی تێكدەچێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.


لێدوانی فەرمی: سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: زیندانییەكە ناوی هیوا ئەحمەدە و ماوەیەک نەخۆشە و لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بووە، چەند جارێک بۆ چارەسەر براوە بۆ نەخۆشخانەی شار و دوێنێ بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست داوە.

 

زانیاریی زیاتر: دوای گیانلەدەستدانی براوە بۆ پزیشکی داد و توێكاری بۆ تەرمەكەی كراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: