دەست بە ڕێككارەكانی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان دەكرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە ڕێككارەكانی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان دەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز  


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێككارەكانی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان دەكات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان کردووە و دوا دەكات سێ یەكەمە دانەمەزراوەكانی سەر ئاستی بەش لە كۆلێژ و پەیمانگەكان ئاگادار بكرێنەوە و سەردانی لیژنەی بایۆمەتری بكەن بۆ مەبەستی ئەنجامدانی رێككارەكانی دامەزراندنیان.


زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئاماژە بەوە دراوە، دەبێت سێ یەكەمەكانی ساڵانی (2017 - 2018) تاوەكو (2022 - 2023) تاوەكو ڕۆژی 8-8-2024 سەردانی لیژنەی بایۆمەتریی پەیوەندیدار بكەن.

وێنەی نووسراوەکە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: