پۆلیسی هەولێر "عەنتەر"ی دەستگیر كرد

شەیری بکە لە:
پۆلیسی هەولێر "عەنتەر"ی دەستگیر كرد

وێنەی تۆمەتبارەکە

ئاڤا نیوز  


پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە ناوی لە خۆی ناوە "عەنتەر" و هەڕەشەی لە 15 خێزان کردووە و کەسێکیشی بریندار کردووە.


چیرۆکی سەرەکی: کەسێکی بە نەتەوە عەرەب لەدایکبووی ساڵی 1992 بە ناوی  (ا. خ. ج) کە ناوی لە خۆی ناوە "عەنتەر"لە سنووری شاری هەولێر چەند کەسێک بریندار دەکات و هەڕەشەش لە چەند خێزانێک دەکات، پاشان لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو تۆمەتبارە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکان هەڵاتووە بۆ پارێزگای موسڵ و ڕۆژانە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە بە چەک خۆی نمایش کردووە و هەڕەشەی لە خەڵک کردووە، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان، دەستگیر کراوە.


زانیاریی زیاتر: تۆمەتبارەکە لە کۆمەڵگەی کانی قڕژاڵە لە سنووری شاری هەولێر، هەڕەشەی لە زیاتر لە 15 خێزانی عەرەبی ئاوارەی هەرێمی کوردستان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان